جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز بێت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


(وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)


به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزبایه‌کی گه‌رم له‌ موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین، له‌ ناویشیان زانایانی ئایینی به‌ڕێز که‌ له‌م مانگه‌دا توانیان له‌ ئاست ئه‌رکه‌ پیرۆزه‌که‌یان دابن و مزگه‌وته‌کان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو لایه‌کی قبوڵ بکات و به‌خێر بۆ هه‌موو لایه‌کمان بگێرێته‌وه‌، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزانه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌که‌که‌ین، که‌ پشت به‌ خوا، به‌ هیممه‌تی ئه‌وانه‌ هاوڵاتیانی کوردستان به‌ ئارامی و له‌ ناو ئاشتیدا جه‌ژن ده‌که‌نه‌وه‌، هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنی پته‌وکردنی ناو ماڵی کوردستان و وه‌لاوه‌نانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ته‌سکه‌کان، له‌ بری ئه‌وه‌ خه‌ڵکو حکومه‌ت و حزب و لایه‌نه‌کان ببنه‌ پشتیوانێکی راسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه‌و، له‌ ئاست ئه‌م قۆناغه‌ دابن.


دووباره‌ جه‌ژنی هه‌موو لایه‌کتان پیرۆز بێت و خوای گه‌وره‌ لێتانی قبوڵ کات


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1 شه‌والی 1436


17.7.2015