دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی کۆنترین قورئان

لێكۆڵەرەوان لە زانکۆی بێرمینگهام لە بەریتانیا قورئانێکیان دۆزیوەتەوە، كە دوای پشكنینی بە تەكنەلۆژیای كاربۆنیی تیشكدەر دەركەوتووە تەمەنی ئەوقورئانە دەگاتە 1370 ساڵ و ئەمەش دەیكاتە كۆنترین قورئان لە جیهاندا.

دكتۆر محەممەد عیسا والی، شارەزای بواری بەڵگەنامەی كۆن لە كتێبخانەی زانكۆ بەریتانییەكە دەڵێ " ئەمە دۆزینەوەیەكی سەرسوڕهێنەرە و خۆشی دەخاتە دڵی مسوڵمانانی جیهانەوە".


ئەم قورئانە لەگەڵ كۆمەڵێك پەرتووك و بەڵگەنامەی كۆن لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كتێبخانەكە هەڵگیراوە و كەسیش نەیزانیوە كە ئەمە كۆنترین قورئانە لە جیهان.

سۆزان وراڵو بەڕێوەبەری ئەو تیمە تایبەتەی كە لێكۆڵینەوەیان لە قورئانەكە كردووە، باسی ئەوە دەكات "لێكۆڵەرەوەكان هەرگیز ئەوەیان بە خەیاڵدا نەهاتووە كە ئەمە كۆنترین قورئانە لەدەستیاندایە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن"  دەشڵێ " بەپێی لێكۆڵینەوەی كاربۆنیی تیشكدەر كە لە زانكۆی ئۆكسفۆرد بۆی ئەنجامدراوە ، دەركەوتووە كە قورئانەكە لەسەر پێستی مەڕ یان بزن نووسراوە".

پرۆفیسۆر دەیڤد تۆماس، پرۆفیسۆر لە ئایینی ئیسلامیی و كریستیانیی دەڵێ " تەمەنی مەزەندەكراوی قورئانەكە ئەگەری زۆر دەخاتە بەردەست كە ئەو كەسەی نووسیویەتییەوە لە سەردەمی پێغەمبەر ژیاوە".


پرۆفیسۆر تۆماس باسی ئەوەش دەكات: "ئەو نووسینانەی لەسەر قورئانەكەن زۆر نزیكن لە نووسینی سەر كۆپییە نوێكانی قورئان، واتا ئەمە پشتڕاستی ئەو گوتەیە دەكاتەوە كە دەڵێ قورئان بچوكترین گۆڕانكاریشی  تێدا نەکراوە".
 
ئەم  قورئانە كە بە دەستنووسی حیجازی نووسراوە، یەكێكە لە 3000 بەڵگەنامە لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هی ئەلفۆس مەنگا بوون، كە ئەویش قەشەیەكی كلدانی خەڵكی عێراق بووە و لە نزیك موسڵ لەدایكبووە.

بڕیار وایە " کۆنترین قورئانەکە" لە شاری بێرمینگهام لە بەریتانیا نمایشبکرێت و چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان بۆ بینینی روو لەم شارە بکەن.


 


له‌ (روداو)


ده‌قی هه‌واڵی عه‌ره‌بی


العثور على صفحات من إحدى "أقدم" نسخ المصحف في جامعة برمنغهام