لقی ڕانیە لە پێشوازی سەرۆكی زانایان و وەزیری ئەوقافدا داوایان كرد ئایینی ئیسلام سەرچاوەی سەرەكی یاسادانان بێت لە كوردستان

لە ڕۆژانی كۆتایی ڕەمەزان لقی ڕانیە لە مزگەوتی گەورەی ڕانیە، پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و وەفدی یاوەری كرد، هەروەها پێشوازی لە سەرۆك و جێگری یەكێتی زانایان و وەفدی یاوەری كرد، كە بە مەبەستی بە سەركردنەوەی ناوچەكە سەردانی ڕانیەیان كردبوو، دوای ئەوەی كە بەربانگ لە مزگەوتی گەورە كرایەوە، ئێوارە خوانێكی بەربانگ لەسەر قولە بۆ زانایان  ئامادە كرابوو، كە زانایانی دەڤەری بیتوێن و پشدەربانگهیشت كرابون ، شایانی باسە لقی ڕانیە چەند پێشنیارێكی ئاڕاستەی وەزیری ئەوقاف كرد بۆخزمەتی زانایان وفەرمانبەرانی ئەوقاف بە ئومیدی جێبەجێ كردنیان، تایبەت پشتیوانی یەكێتی زانایان بۆ چەسپاندنی ئایینی ئیسلام لە دەستوردا وەك سەرچاوەی سەرەكی بۆ دەستوری هەرێم.