سەركونسولگەری كۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان دەكات

ڕۆژی 26/ 7/ 2015 شاندێكی باڵای كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە سەرۆكایەتی ئاغای [مسعودیان] و شاندێكی یاوەری سەردانی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانیان كرد.


سەرەتا شاندی ناوبراو لەلایەن بەرپرسی لق و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی  وكارگێڕانی لقەوە پێشوازیان لێكرا و .لە وتەیەكدا مامۆستانجم الدین قادر لێپرسراوی لق بەناوی ئەندامانی لقەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كردو پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە شاندی ناوبراو كردو، دواتر گرنگی سەردانی كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بەرز نرخاندو بەهێزبونی زیاترپەیوەندیەكانی نێوان زانایانی ئایینی و كۆماری ئیسلامی بە كارێكی پێویست زانی‌و. رۆِڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هاوكاری كردن و پشتگیری كردنی گەلی كورد لە ڕۆژگارە سەختەكاندا بەرز نرخاند.


پاشان  ئاغای مسعودیان سەركونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران بە ناوی شاندەكەوە لە وتەیەكدا سوپاسی زانایانی ئایینی كرد بۆ ئەوپێشوازیە گەرمەی لێیان كراوە‌و پیرۆزبایی جەژنیشی ئاراستەی سەرجەم زانایانی ئایینی كرد.


لە بەشێكی تری وتەكەیدا باسی لە ڕۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی كردو خۆشحاڵی خۆیشی بە زیاتر بەهێزبونی پەیوەندیەكانی خۆیان‌و زانایانی ئایینی دەربڕی.


هەر لەو دانیشتنەدا مامۆستا ئەحمەدی شافیعی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان لە وتەیەكدا باسی لە ئەرك‌و خزمەتەكانی یەكێتی زانایان كردو داوای لە شاندی میوان كرد كار بكرێت بۆ زیاتر نزیك بونەوە و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان زانایانی ئایینی و كۆماری ئیسلامی ئێران.


هەروەك داواشی لە شاندی میوان كرد بوار بەو كەسانە بدرێت كە خواستی بە دەست هێنانی بڕوانامە باڵاكانی ماستەرو دكتۆرایان هەیە لەزانكۆكانی ئێران‌و كار ئاسانیان بۆ بكرێت بە تایبەت لە زانكۆی مصطفی. لە بەرامبەردا شاندی میوان بەڵێنی هەموو هاوكاریەكیان داو بڕیاریاندا لەگەڵ لایەنی پەیوەندی دار گفتوگۆی پێویست بكەن لەو بارەوە. پاشان شاندی میوان بەڕێزەوە بەڕێخران.


راگەیاندنی لقی سلێمانی.


 


 


 


هـ.بـالیسانی