چرایەكی تر زانست‌و زانیاری لە دەڤەری بەرانەتی كوژایەوە‌و لقی هەولێریش مەڕاسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ سازكرد

 مامۆستا مەلا محمد حمدأمین جارداغی، پێشنوێژو وتارخوێنی گوندی جێژنیكانی فازل أغا  پاش تەمەنێكی دورو درێژ لە خزمەتی زانست‌و زانیاری لە بەرواری 25/7/2015 زاینی لە دەڤەری بەرانەتی لە گوندی جەژنیكان كۆچی ماڵئاوای كرد، لقی هەولێری یەكێتی زانایانی بە ناوی تەواوی ستافی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و سەرجەم زانایانی شاری هەولێر‌و دەوروبەری پرسە نامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی مامۆستای خوا لێ خۆش بوو كرد، كە ئەمەش دەقەكەیەتی:


بەناوی خوای مەزن و دڵۆڤان ]


[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]


بۆ بەرێز/ بنەماڵەی مامۆستا مەلا محمد حمدأمین جارداغی خوالێخۆش بوو


  پرسە‌و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەرێز‌و، سەرجەم زانایانی ئاینی ئیسلامی شاری هەولێر‌و دەورەبەری بەتایبەت دەڤەری بەرانەتی دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوای زانای تری گەلەكەمان مامۆستا محمد حمدأمین جارداغی ، بەرازی بوون بەقەزاو قەدەر خەفەتبار بووین، بە هەواڵی كۆچی هەتا هەتای مامۆستای خوا لێ خۆش بوو، بەراستی كەلەنێكی گەورە بوو رویدا لە نێو زانایانی ئاینی دەڤەری بەرانەتی . بۆیە خوازیارین خوای گەورە سەبوری بەهەموو لایەكمان بدات‌و، روحی بەرزە فری كۆچ كردو، بەگاتەوە باوەشی زانا پایە بەرزەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە بەهەشت دا .


                                                          إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ راجعون                                                                               


بەبۆنەی كۆچی دوایی { مامۆستا مەلا محمد حمدأمین جارداغی } لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەر لەئێوارەی 27/ 7 /2015، لەهۆڵی بۆنە ئاینیەكانی گوندی جەژنیكانی فازل أغا لە دەڤەری بەرانەتی،  لە ڕۆژی كۆتایی پرسەكەیدا، هەڵسا بەسازدانی مەڕاسیمێكی ڕێزلێنان، ئەمەش بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، شێخانی تەریقەت و، ڕیش سپی‌و پیاو ماقوڵانی دەڤەری بەرانەتی، بۆ ڕوحی  پاكی  مامۆستای خوالێخۆشبوو، وەك وەفایەك بۆ خزمەتە بەرچاوەكانی مامۆستای مەرحوم، لە هەمبەر  خزمەتكردنی ئاین و، خاك و، نیشتیمان و، وڵاتەكەی.


شایەنی باسە لە دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز، دواتر وتەی بنەماڵەی مامۆستای خوا لێخۆش بوو خوێندرایەوە ، پاشان وتاری لقی هەولێری یە كێتی زانایان خوێندرایەوە لە لایەن  {شێخ نیاز راغب دێگەیی} بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، دوا بەدوای بەخێر هێنانی ئامادەبووان، تیشكی خستە سەر دەوری زانایانی ئاینی  بە گشتی لە كۆمەڵگای موسڵمانی كوردەواریماندا، كە هەمیشە ڕۆلی ئەرێنیان هەبووە، لە هەمبەر گشت پرسە ئاینیەكان و، نەتەوەییەكان.


لە پاشان ئاماژەی بەو خزمەت و ماندووبونانەی { مامۆستا مەلا محمد حمدأمین جارداغی } كرد، كە بە درێژایی تەمەنیەوە  پێشكەش بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، نەتەوەكەی كردوو، بە تایبەتیش لە بواری چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتیەكان.


لە پاشان وتاری {مامۆستا مەلا گاهر بحركەیی } ئەندامی لێژنەی فەتوای هەولێر و مامۆستایەكی ناوداری دەڤەری بەرانەتی خوێندرایەوە .


كۆتایی مەراسیمەكە بە وتەی نزیكترین دۆستی مامۆستای خوالێخۆش بوو هێندرا كە كورتەیەك لە ژیانی مامۆستای باس كردو وەك وەفایەك بۆ مامۆستای خوا لێخۆشبوو بە پەخشانێك بە دەنگێكی پر لە ئاخوو حەسرەت دڵی ئامادەبوان پرجۆش و خرۆش كرد . 


ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلا عولا روستایی


 


هـ.بـالیسانی