لقی گەرمیانی  زانایان سەردانی قائیمقامی نوێی كەلارو مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی و ناوەندی كۆمەڵایەتی دەكات

سەر لە بەیانی  ڕۆژی 30/ 7/2015 شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەست بەكاربونیەوە سەردانی قائیمقامیەتی قەزای كەلاری كردو لە لایەن شەهاب حاجی ئەحمەد قائیمقامی نوێی كەلارەوە بە گەرمی پێشوازی كران و مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری بە ناوی زانایانی ئاینی دەڤەرەكەوە پیرۆزبایی لە نابراو كردو هیوای سەركەوتنی بۆخواست ، لە بەرامبەریشدا بەڕێز شەهاب حاجی ئەحمەد قائیمقامی نوێی كەلار سوپاسی سەردانی شاندی زانایانی كردوو ڕۆڵی زانایانی ئاینی لە كۆمەڵگەی كوردیدا بەرز نرخاند .


هەمان ڕۆژ شاندی لق سەردانی هەریەكە لە مەڵبەندی 11 ی ڕێكخستنی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و ناوەندی كۆمەڵایەتی گەرمیانیان كردو باسیان لە بارودۆخی ئێستای سنورەكەیان كرد .


دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.


 


هـ.بـ