لقی ڕانیە كۆبونەوەی مانگانە ئەنجام دەداو نارەزاییش لە تۆپبارانی توركیا دەردەبڕێ

بەرواری 25/7/ ٢٠١٥ لەبارەگای لق بە ئامادەبوونی زۆرینەی كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان لقی رانیەی یەكێتی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.


سەرەتای كۆبونەوەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر جێگری لق (ملا مستەفا) وێڕای دەستخۆشی كارەكان داوای برایەتی زۆر پتەوی لە نێوان ئەنداماندا كردو، باس لە هاتنی وەزیری ئەوقاف و سەرۆكی زانایان كراو باسی ئەو بابەتەش كرا كە ئیسلام دەبێ  سەرچاوەی سەرەكی دەستور بێ.


لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە باس لە نیگەرانی خەڵك كرا لە بەرامبەر هێرشی توركیا بۆ سەرناوچەكانی بناری قەندیل‌و نارەزایی خۆیان دەربڕی.


هەروەها بە بۆنەی وەفاتی (ملا اسماعیل بەردەكۆزی) لقی رانیە بەشداری كرد لە مەڕاسیمی ناشتنی و بە شداری پرسەكەی وە دەستخۆشیش لەو زانایانە كرا كە بەشداری بەرەكانی جەنگیان كرد بوو لەگەڵ ب.ئەوقاف.


   وەهەمان ڕۆژ سەردانی بەڕێز ( م محمد) سەرۆكی لیژنەی فەتوای ڕانیە یان كرد كە جەنابیان نەشتەرگەری چاوی بۆ كرا بوو  ماوەیەكە لەسەر جێگایە


لە لایەكی ترەوە لقی ڕانیە پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی ڕاپەرین و سەرپەرشتیارانی كرد كە بە مەبەستی زیاتر هەماهەنگی و بە ڕێوەبردنی كارەكانی زانایان هاتبون كە دەبێ باشتر بكرێن وپەرەیان پێ بدرێت.


 


هـ.بـ