رێكه‌وتی 3\10 ی هه‌موو ساڵێك به رۆژی یه‌كگرتنی ئه‌ڵمانیا ناسراوه‌و، ساڵانه له‌م رۆژه‌دا ئه‌ڵمانیه‌كان ئاهه‌نگ دهگێڕنو، ڤیستیڤاڵو چاڵاكی ههمهجۆر له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌ك بهرزڕاگرتنێك بۆ ئه‌م رۆژه‌و ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌و، به‌شداریكردنیان له چاڵاكیه‌كانی رۆژی یه‌كگرتنی وڵات، ئه‌نجومه‌نی باڵای موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1997 ه‌وه، هه‌موو ساڵێك له‌م رۆژه‌دا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌خاته سه‌رپشت به‌ڕووی تێكڕای دانیشتوانی وڵات‌و گهشتیارانو كهسایهتیهكانو، ساڵانه له‌م رۆژه‌دا هه‌زاره‌ها كه‌س سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان ده‌كات، له هه‌موو چین‌و توێژه جیاجیاكانی وڵات‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.
بۆ ئه‌مساڵیش جالیه‌ی موسڵمانانی ئه‌ڵمانیا له ژێر ناوی (قوڕئانی 1400 ساڵه‌و، هه‌رده‌م نوێی ناو ژیان) ده‌رگای زیاتر له 500 مزگه‌وتی واڵاكرد به رووی میوانان، كه واگومان ده‌برێ ئه‌مساڵ ژماره‌یان له 100 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كردبێ.
شایانی باسه چاڵاكی‌و ئاهه‌نگه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی وڵات، به بۆنه‌ی چوونه‌پاڵی كۆماری ئه‌ڵمانیای دیموكراتی دێت، كه چووه ژێر پاڵی ئه‌ڵمانیای فیدڕالی، له ساڵی 1949 له سه‌ر ده‌ستی راوێژكاری ئه‌ڵمانی (هیڵمۆت كۆڵ).
|