لێپرسراوی لقی گەرمیان داوا لە حاجیانی ئەم ساڵ دەكا خەڵك‌و پێشمەرگەی كوردستان لە یاد نەكەن

لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بۆ پاڵێوراوانی ئەمساڵی فەریزەی حەج لەگەرمیان:


"لەسەفەرە پیرۆزەكەتاندا خاك و ئاوی كوردستانەكەتان بیر نەجێت و نزای خێری زۆر بۆ پێشمەرگە بكەن "


سەر لەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 6/8/2015 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی گەرمیان و مامۆستا ئیدریس ژاڵەیی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی گەرمیان و ژمارەیەك لە زانایانی ئاینی شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی ئیمامی بوخاری لە قەزای كەلار بەشداری كرد لە سیمینارێك كە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی گەرمیان بۆ پاڵێوراوانی ئەمساڵی فەریزەی حەج رێكی خستبوو


سیمینارەكە لە كۆمەڵێك بڕگە پێكهاتبوو لەو نێوەندەشدا مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان لە ووتەیەكدا تیشكی خستە سەر یەكێك لەپایەكانی ئیسلام كە فەریزەی حەج و هەروەها داواشی لە ئامادەبوان كرد كە لەو سەفەرە پیرۆزەدا خاك و ئاوی كوردستانیان بیر نەچێت و نزای خێری زۆریش بۆ پێشمەرگەی كوردستان بكەن .


ئێوارەی هەمان رۆژ شاندی لق بەشداریان كرد لە ئاشتەواییەكی كۆمەڵایەتی لە گەرمیان و لێپرسراوی لق لە وتەیەكدا باسی لە گەورەیی و فەزڵی ئاشتی كرد لە روانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە.


دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.


هـ.بـ