لقی گەرمیانی زانایان بەشداری دوو ئاشتەوایی كۆمەلایەتی دەكات و ئامادەی كردنەوەی سەنتەریكیش دەبیت

رۆژی پێنج شەممە بەرواری 18/9/2015 مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری كرد لە كردنەوەی سەنتەرێكی هاوبەشی دەرەونی و یاسایی و شەرعی بۆ ئافرەتانی سنورەكە.


ئیوارەی هەمان ڕۆژیش شاندێكی لقی گەرمیان بەشداری ئاشتەواییەكی كۆمەڵایەتی كرد لە نێوان دوو بنەماڵەی عەشیرەتەكانی  گڵاڵی و ڕۆغزایی لە مزگەوتی سەردار بەگی جاف لە قەزای كەلار .


ئەمەو ئێوارەی رۆژی هەینی شاندی لق بەشداریان كرد لە ئاشتەوایی نێوان دوو بنەماڵەی شاری كەلار


شایانی باسە لە هەریەك لەو ئاشتەواییانەدا لێپرسراوی لق وتەی تایبەت بە زانایانی پێشكەش كرد .


دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان.


 


هـ.بـ