سه‌رۆك هیواداره‌ زانایان له‌سه‌ر رۆڵی خۆیان به‌رده‌وام بن

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی‌ كوردستان دەکات


به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان


به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەڕێزان مامۆستایانی ئایینی سڵاوی خواتان لێ‌ بێت به‌ بۆنه‌ی ٤٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ ته‌واوی كوردستان ده‌كه‌م .


بە دریژایی خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی هەر پێشەوایەتی و سەرکردانە بووە و لە سەنگەری پێشەوەی بەرگرییکردن لە خاک و گەلەکەیان بوون. ڕۆڵی درەوشاوەی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش لە لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی گەلەکەماندا چەسپاوە، لە ئێستاشدا کە بیری توندڕۆیی هەڕەشە لە گەلەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی زۆر هەستیارە، لەوە دڵنیاین کە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان ئامادەن بە گیانی پێشمەرگانەوە بەرگری لە خاکی کوردستان و کەرامەتی خەڵکی کوردستان بکەن، لەهەمان کاتدا ئەرکی ئێوەیە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی بیری توندڕۆیی و تەکفیری لەناو گەلەکەمان بگرن.


هیوادارم له‌ سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ پیرۆزه‌ی خۆتان به‌رده‌وام بن بۆ خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ سه‌ر بنەمای خۆشه‌ویستیی نیشتمان و لێبورده‌یی و راوه‌ستان دژ به‌ دیارده‌ی تیرۆر و دژی هەموو ئەو بیر و کردارانە بن کە پێچەوانەی روحیه‌تی ئایینی ئیسلام و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كانن و ئامانجیان بەکارهێنانی ئایینە بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی دونیەوی.. خوای مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت. مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 21/9/2015