لقی ڕانیە كۆبونەوەی مانگانەو چەند چالاكیەكی ئەنجامدا

رۆژی (٢٢-٩-٢٠١٥) بە بەشداری بەرپرسی لق و كارگێڕو ئەندام ناوچەكان، لقی ڕانیە كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا لە كۆبونەوەكەدا دوای قورئان خوێندن و وتەی بەرپرسی لق كە دەستخۆشی كارو چالاكی و یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی له‌ ئاماده‌بوان كرد، باس لەوە كرا كە ئەم یادە هەردەم بە زیندویی بمێنێتەوە و جەژنی قوربان بە خۆشی بێتە پێش  هەروەها داوا كرا لە ناوچەكان زیاتر كارا بن بۆ كارەكانیان، بە ڕاپۆرتی ناوچەكان كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ هات.


هەروەك رۆژی  ١٥-٩-٢٠١٥ كۆبونەوەی لق لەگەڵ ئیدارەو ئەوقاف بۆ پرسی هەژاری خەڵك و كۆمەكی بۆ قوتابیە هەژارەكانی دەڤەرەكە ئه‌نجام درا، هەروەها لقی رانیە  بەشداری كرد لە ئێوارە كۆڕێك كە بۆ دكتۆر صباح بەرزنجی ساز درابوو لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی لەسەر كلتورو ئایین.


لە لایەكی ترەوە ١٦-٩-٢٠١٥ لقی رانیە بەشداری كرد لە ئاشتەوایی نێوان دوو بنەماڵە كە كێشە لە نێوانیاندا هەبوو بەخۆشحالیەوە چارەسەر كرا.


راگەیاندنی لقی رانیە.


 


هـ.بـالیسانی