بەبۆنەی 45 مین سالیادی دامەزراندنیەوە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان پێشوازی لەمیوانان كرد

بەبۆنەی 45 مین سالیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سەر لە بەیانی 21/9/2015 دووشەممە لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بە ئامادە بوونی بەرپرسی لق بەرێز مامۆستا مەلا خالد مەلەكی‌و سەرجەم كارگێرو ئەندامانی لق‌و بەرپرس و كارگێرانی ناوچەكانی سۆران و دیانای یەكێتی زانایان ‌و، بە ئامادە بوونی مەلاوەیسی مەلاسەعید بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران‌و ژمارەیەكی زۆری مامۆستای ئاینی دەڤەرەكە لە رێورەسمێكی شایستەدا لەهۆلی لقەكەمان پێشوازی لە دام‌و دەزگای حزبی‌و ئیداری ناوچەكەكرا.


ئەمەو لە سەردانی میوانەكاندا لەنزیكەوە هەلگیرسانی 45 مین مۆمی تەمەنی یەكێتی زانایان پیرۆزكراو مێژوو خەباتی یەكێتی زانایان لە هەمبەر پرسە ئاینی‌و نەتەوەییەكان بە بایەخ‌و گرنگیەوە باسی لێوەكرا.


كە ئامانجی دروست بوونی یەكێتی زانایان خزمەتكردن بوە بەبواری ئاینی‌و نیشتمانی لە كوردستان هەر بۆیەش هەمیشە پێشەنگ بوە لە چاكەخوازی و هەوێنی پاراستنی گیانی ئاین پەروەری ونەتەوەیی، هەر بۆیەش ئەمرۆ هەمان رۆل ببێنێ لە پێناو زیاتر بەرەو پێش بردنی رۆشنبیری و هۆشیاری ئاینی لەكوردستان وسەقامگیركردنی ئارامی و پاراستنی گیانی برایەتی‌و تەبایی لە كوردستان‌و، هەروەها هەولدان بۆیەكریزی ناومالی كوردو وەلانانی ناكۆكیەكانی نێوان هێزو لایەنە سیاسیەكانی لە كوردستان‌و رووبەرووبونەوەی بیری توندرەوی بەناوی ئیسلام‌و شێواندنی سیمای جوانی ئیسلامەتی بەكاری تیرۆرستی‌و ناشیركردنی بەهاكانی.


لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرس وكارگێرانی لقەكەمان سوپاسگوزاری خۆی گەیاندە سەرجەم میوانە بەرێزەكان كە بەشداریان كرد لەرێورەسمی یادكردنەوەی دامەزراندنی یەكێتیەكەمان. راگەیاندنی لقی سۆران.


 


هـ.بـالیسانی.