مەلا ئیبراهیم چییێ وەفاتی کرد

 

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەینیین بۆ كۆچی دوایی بەرێز ماموستا ( مەلا ئیبراهیم علی سیف الدین) ناسراو بە ( مەلا ئیبراهیم چییێ‌) كە دوای ململانیەكی زۆر نەخۆشی لە رۆژی 3/10/2015 كۆچی دواییی كرد.
خوالێخۆشبوو لە دایك بووی ساڵی 1932 بوو ، و خوێندنی مەلایەتی لە حوجرەكانی ئاكرێ و هەولێر و شقلاوە و كۆیە و باڵەكایەتی و چەندین گوندی تر تەواو كرد بوو، و جگە لەوەی مامۆستای ئاینی بوو كەسێكی نیشتمان بەروەریش بوو، وەكو پێشمەرگەیەكی دیارو بەرچاو رۆلێكی كارای هەبوو لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، بەتایبەتی لە هەردوو شۆرشی ئەیلول و گولان، و رۆلێكی كارای هەبوو لە دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و جێگای متمانەی مەرحومی مەلا مستەفای بارزانی بوو، و هەر بۆیە دەست نیشان دەكرێت بە ( قازی شەرعی ) لە دەڤەری ئامێدی و رۆلێكی كاراو دیاری دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەی هاولاتیان ، و لە دوایی راپەرینەوە لە دەڤەری شێلادزێ‌ نیشتەجێ‌ دەبێت و درێژە بە خزمەت كردنی خۆی دەدات، تا شەوی 3/10/2015 دوایی ململانكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی دەكات ، و بە لەدەستدانی خوالێخۆشبوو كەلێنێكی گەورە لە دەڤەرەكە دروست دەبێت، و هیوا خوازبن كەوا خوای گەورە خوالێخشبوو لە لەهەشتی پان و بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەكەی ببەخشیت ... إنا لله وإنا إلیە راجعون