زانایان پێشوازی لە رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دەکەن

رۆژی دووشەمە (5.10.2015) دکتۆر عەبدولا مەلا سەعید سەرۆکی زانایان بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی زانایان و چەند مامۆستایەك پێشوازی کرد لە بەرێز شێخ عیرفان عەلی عبد العزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد، لە دانیشتنەکەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و پێشوازی گەرمی زانایان لە بەڕێز لە رابەری گشتی بزووتنەوەو شاندی یاوەری، هەردوولا تەئکیدیان لەسەر هەماهەنگی و ئاگاداربوونی بەردەوامی نێوان هەردوولا کردەوە.


لە دانیشتنەکەدا تیشك خرایە سەر رەوشی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، بەتایبەتی پێویستە هەموو لایەنەکان بە سازان و دانیشتن بگەنە یەکتری و ئەم نائارامییەی دروسست بووە کۆتایی پێ بێت، بەتایبەتی کە ئێستا لە شەری داعش داین وتیرۆریستان هیچ سۆزو بەزەییەکیان بەرامبەر کەس نییە، هەروەها ئەو بارودۆخە نوێیەی هاتنی رووسیا جۆرە نائارامییەکی تری دروست کردووە، بۆیە پێویستە هەموو لایەك لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژوویی دابێت و ئەم وڵاتە بپاریزن، تاکە لانکەی پێکەوەژیان لە ناوچەکە تێك نەدرێت یان نەشێوێندرێت.


لە کۆتاییدا سەرۆکی یەکێتی زانایان دووبارە بەخێرهاتنی گەرمی رابەری بزووتنەوەیان کرد.