یەکێتی زانایان فەتوایێك دەربارەی تیرۆریستانی داعش رادەگەیەنێت

لە زنجیرەی هەوڵەکانی یەکێتی زانایان بۆ کۆکردنەوەی دەنگی زیاتری جیهانی ئیسلامی، بەتایبەتی لەسەر ئاستی دام و دەزگا ئایینییەکان، داوایان لە هەردوو خانەی فەتوای میسرو ئوردەن کردووە فەتوایێكی تایبەت بە کردەوەکانی داعش دژی خەڵکی کوردستان بە گشتی و ئێزدی و مەسیحییەکان بەتایبەتی دەربکەن، ئەوانیش بە پیر داواکەیانەوە هاتن، بۆیە بەیانی سێشەممە 17/11/2015 کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان، لە پرێس کۆنفرانسێك دەقی فەتوایەکان بڵاودەکرێنەوە، هیوادارین راگەیاندنەکان هاوکارمان بن.