شێخ قاسمی زیارەت کۆچی دوایی کرد

شەوی رابردوو 17/18-11-2015 مامۆستا شێخ قاسم زیارەتی کۆچی دوایی کرد، مامۆستا شێخ قاسم وێڕای ئەوەی کەسایەتییەکی دیاری کۆمەڵایەتی ناوچەکە بوو، کە دەستی خێری هەبوو لە چارەسەرکردنی چەندان گرفت و کێشەکان، لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی دیاری تەریقەتی نەقشبەندیش بوو، کە چەندان کەس لە دەسگرانی ئەو رێبازە لە دەوری کۆببوونەوەو، گوێڕایەڵی وتارو ئامۆژگارییەکانی بوون. بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی مامۆستاو تەواوی زانایان و خۆشەویستانی مامۆستا دەکەین.


خوای گەورە بیکاتە غەریقی رەحمەتی خۆیی و سەبووری خانەوادەکەی بدات.


إنا لله وإنا إلیه راجعون