وەزیری ئەوقاف سەردانی زانایان دەکات

رۆژی سێشەممە (24/11/2015) دکتۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف بە وەکالەت سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی کرد.


لە دانیشتنێکدا کە سەرۆك و جێگری سەرۆکی زانایان و چەند مامۆستایەك ئامادەبوون، بەخێرهاتنێکی گەرمی وەزیری ئەوقافو شاندی یاوەری کرا، لە دانیشتنەکەدا تەئکید لە هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان کرایەوە بە مەبەستی رێکخستنی زیاتری مزگەوت و کاروبارەکانی، بەتایبەتی پێویستە وتاری هەینی باشتر رێکبخرێت بە شێوازێك لە ئاست قۆناغی ئێستاو رەوشی ئەمرۆی دونیا بێت، تا بتواندرێت بە باشترین شێوە خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکرێت و، هەمیشە لە وێنەی راستەقینەی خۆی پیشان بدرێت کە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی هاتووە، هەروەها بە شێوازێکیش نەبێت تووندڕەوو تیرۆریستان لە پەنایەوە دەرفەت بقۆزنەوە بۆ راهێنانی گەنج و لاوانمان بە دژایەتی وڵات و نیشتیمان.