شاندێکی زانکۆی بینگۆل سەردانی زانایان دەکات

رۆژی چوارشەمە 25/11/2015 دکتۆر عەبدولا مەلا سەعید سەرۆکی زانایان پێشوازی کرد لە شاندێکی زانکۆی بینگۆلی تورکیا.


شاندی میوان پێکهاتبوون لە دكتۆر مصطفى قرقز سەرۆلکی بەشی ئیلاهیات و دكتۆر ظاهر ارتكين سەرکی بەشی زمانی کوردی لە زانکۆکە، شاندەکە سڵاوی دکتۆر غياس الدين بايداش سەرۆکی زانکۆی بینگۆلیان گەیاندە یەکێتی زانایان، هەروەك هەردوو لا رەوشی خوێندنیان لە تورکیا بە گشتی و زانکۆی بینگۆل بەتایبەتی خستە بەر باس، باسیان لە رێگاکانی کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان زانکۆی بینگۆل و یەکێتی زانایان کرد.


شایانی باسە هەر یەك لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی زانایان و مەلا جەعفەر گوانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی زانایان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.