مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە ووتارخوێنی مزگەوتی ئەقصا ( المسجد الأقصی) دەكات

سەر لە بەیانی رۆژی سێ‌ شەممە 19/1/2016 سەرۆك و جێگر و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بە ئامادەبوونی كونسولی فەلەستین لە كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە زانایانی ئاینی پێشوازیان كرد لە كەسایەتی دیاری جیهانی ئیسلامی دكتور عكرمە صبری پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقصا لە فەلەستین كرد.


لە دانیشتەكەدا سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بەناوی سەرجەم زانایانی كوردستان بەخێرهاتنی ناوبراوی كرد ، و دوو پاتی پەیوەندی مێژوویی نیوان كورد و گەلی فەلەستینی كرد، و سەردانەكەی بە گرنگ وەسف كرد كە سەردانی ئەم جۆرە كەسایەتیانە بۆ هەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە دیدار و را گۆرینەوە لەگەڵا زانایانی ئاینی كورد و بینینی واقیعی ئێستای كوردستان لە نزیكەوە، بەتایبەتی كە ئێستا پێشمەرگە و گەلی كوردستان رووبەرووی دروندەترین گروپی تیرۆریستی دەجەنگن، بۆ یە زۆر پێویستە ئەم كەسایەتیانە لە نزیكەوە ئاگاداری ئەم واقیعە بن و بە دەرەوەی كوردستانی بگەینن.


لە لای خۆیەوە بەرێز د. عیكرمە صبری سوپاسی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە وتأكیدی لە سەر بیری میانرەوی كردەوە كە بە درێژایی مێژووی لە لایەن مەلای كوردەوە پەیرەو كراوە، و تیشكی خستە سەر خالە هاوبەشەكانی گەلی فەلەستین و كورد كە بەدریژایی مێژوو دەجەوسێنەوە، و زولم و ستەمێكی زۆریان دەرحەق كراوە، و خۆشحالی خۆی دەربری بۆ بەم پێشڤە چوونەی هەرێمی كوردستان بە خۆیەوە بینیوە.