سەرۆكی یەكێتی زانایان بە یاوەری شاندێك بە پێشكەش كردنی توێژینەوەیەك بەشداری سیمیناریكی تایبەتی كۆڕبەندی میانەڕەوی لە سلێمانی دەكات

ڕۆژی 23 _ 1_ 2016 [ دكتۆرعبداللە ملاسعید ] سەرۆكی یەكێتی زانایان بەیاوەری شاندێكی زانایانی ئاینی لقی سلێمانی لە هۆڵی میوانخانەی شاری جوان بەشداری كردلە سیمینارێكی تایبەتی كۆڕبەندی جیهانی میانە ڕەوی لەكوردستان لەژێردروشمی [ میانە ڕەوی هەوێنی پێكەوەژیانە ]كەكۆڕبەندی میانەڕەوی بۆمامۆستایانی ئایینی ووتارخوێنی مزگەوتەكان وبانگ خوازانی ڕێك خستبو لە و سیمینارەداچەندتوێژینەوەیەكی تایبەتی لەسەربیری میانەڕەوی لەلایەن كەسانی شارەزا لەبوارەكاندا پێشكەش كرا. سەرەتای مەراسیمەكە بەخوێندنەوەی چەندئایەتێك لەقورئانی پیرۆزدەستی پێكرد. پاشان ووتاری كۆڕبەندی میانەڕەوی لەلایەن مامۆستاصلاح الدین بەهائەدین خوێندرایەوە لەووتەكەیداتیشكی خستەبارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان وباسی لەڕۆڵی مامۆستایانی ئایێنی و بانگ خوزان كردلەوبارەوە بەهەمان شێوە تیشكی خستە سەردەوری سەركردایەتی سیاسی كوردكەپێویستەناكۆكیەكان وەلابنێن و ڕیزەكانی كوردیەك بخەنەوەوهەوڵی تەواوبدەن بۆدەربازبون لەوقەیرانانەی بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتوە .دواتر دكتۆر عبداللە مەلاسعیدسەرۆكی یەكێتی زانایان یەكەم توێژینەوەی لە ژێرناویشانی [ میانەڕەوی لە فتوادا ] پێشكەش كرد لەوتوێژینەوەداباسی لەكاریگەری فتوادان كردو ڕونی كردەوە كەدەبێت جیاوازی بكرێت لە نیوان بانگ خوازێك و ووتاربێژو موفتیەك چونكە ئەركی فتوادان كەسانی تایبەت بەوكارە دەبێت هەستن پاشان هەرلەتوێژینەوەكەدا باسی لە چۆنیەتی فتوادان كرد كەدەبێت ڕەچاوی كات و جێگاو سەردەمەكان بكرێت و ئە و گۆڕانكاریانەی كە دەكرێت لەژیر پاراستنی پێنج بنەما سەركیەكەی شەریعەی ئیسلامی وە بكرێت هەروەك لەزۆریك لەفەرمودە كان و ووتەی زاناوبیرمەندەكانی پێشودا ئەوە ڕون كراوەتەوە . دواتر ئامادەبوان بەڕاوسەرنجەكانیان بەشداریان لە وتوێژینەوەدا كردو بە سەركەوتوی كۆتایی پێهات .