لقی ڕانیە كۆبونەوەی ئاسایی مانگانە ی ئەنجامدا

بەرواری (٢٥/١/٢٠١٦) یەكەم دانیشتنی مانگانەی ساڵی (٢٠١٦) ی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی تەواوی كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق (مامۆستا عبدالله)ی زەنگڵ.


سەرەتا بە چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكردو فاتیحە بۆ گیانی پاكی قوربانیانی دەریای ئیجە هەدیە كرا، كە بەشیكی زۆری قوربانیان خەلكی بیتوین و پشدەربوون.


دواتر بەرپرس وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامان دەستخۆشی كارو چالاكیەكانی لێكردن، تایبەت باسی  رەوشی ئیستای هەرێم كرا، رەخنە لە حكومەت گیرا بۆ چارەسەرنەكردنی ئەم كیشانەی ئیستا، داوا كرا بەزووترین كات رەوشەكە ئاسایی بیتەوە و نیگەرانی خەڵك نەهێلن، لە كۆتاییدا ڕاپۆرتی ناوچەكان گوێیان لێگیراو دەستخۆشیان لیكردن.