مامۆستا مەلا محەمەدی شیوەڕەزی کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی رۆژی 8/2/2016 مامۆستا مەلا محەمەدی شیوەڕەزی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری پشدەر بوو، هەروەها خەمخۆرێکی دینداری و کۆمەڵایەتی ناوجەکە بوو، ماوەیەکی زۆریش لە رێگەی حوجرەو مەدرەسەی دینییەوە خزمەتی بەم ولات و نیشتیامەن دەکرد. مامۆستای ناوبراو کە دەکاتە باوکی دکتۆر حەسەن یاریدەدەری راگری پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکانی هەولیرو پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی دارەتوو و دکتۆر حوسێن مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان لە رانییە کەسێکی دیندارو خوا ناس بوو، بۆیە هەموو ناسیاوو خەڵکی دەڤەرەکە بە کۆچی دوایی خەمبار بوون.


بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی مامۆستای مامۆستای کۆچکردوو دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری کەسو کارو خانەوداکەشی بدات.


إنا لله وإنّا إليه راجعون