زانایانی ئایینی هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن

زانایانی ئایینی هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن


هاوشان لەگەڵ زانایانی ئایینی سەرجەم ناوچەو دەڤەرەکانی کوردستان،  سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 11/2/2016 ژمارەیەکی زۆری زانایانی ئایینی لە لقی هەولێری یەکێتی زانایان کۆبوونەوە، لە روونکردنەوەیەك دا پشتگیری تەواوی مافە رەواکانی فەرمانبەرانی کوردستانیان کرد، بتەیابەتی بڕیایر کەمکردنەوەی مووچە بۆ کەمتر لە نیوە، هەروەها داوایان کرد حکومەت بە پەلە هەنگاوەکانی چاکسازی جێ بەجێ بکات، هەروەها داواکایان کرد هەرچی زووە هاوسەنگی نرخەکانی بازاڕ دروست بکرێت، هەروەك داوایان کرد خەڵك بەتایبەتی سەرمایەداران و خواپێداوان دەستی هاوکاری بۆ یەکتری درێژ بکەن، هەروەك پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەم قەیرانە بێنێت، هەروەها داواشیان لە فەرمانبەرانی شوێنە گرنگەکانی وەك ئاوو کارەبا و ئەمنی کرد خۆڕاگر بن چونکە هاوڵاتیان قوربانی یەکەمی لە دەستچوونی شوێنەکانی ئەوانن، لە هەمان کاتدا پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمەرگە قاەرەمانەکانی کوردستان دەربڕیوە، داواشیان لە لایەنە سیاسیەکان کردووە کۆتایی بە کێشە سیاسییەکان بێنن کە گرفتەکەیان قوڵتر کردۆتەوە.


ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیە: