یەکێتی زانایان ساڵیادی مامۆستایان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، شاندێکی یەکێتی زانایان بە مەبەستی پیرۆزبایی رۆژی 15/5/2016 سەردانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان دەکات، شاندی یەکێتی زانایان پێکهاتبوو لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانایان.


سەرۆکی زانایان لە پەیڤێکدا پیرۆزبایی خۆی گەیاندە مامۆستایان و، تەئکیدی لە رۆڵی مەزن و گەورەی مامۆستایان کردەوە بۆ خزمەتکردنی وڵات و نیشتیمان، بۆیە جارێکی تر وێڕای پیرۆزبایی، جەختیان لەسەر هەماهەنگی بەردەوامی نێوان یەکێتی زانایان و مامۆستایان کردەوە.


شایانی باسە لەلایەن سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان پێشوازی کران و، هیوایان خواست هەمیشە ئەو هەماهەنگییە بەرەو پێشتر بچێت.