داوا دەکەین پێداچوونەوە بە مووچەی مامۆستایان بکرێت

دوێنێ 15/5/2016 لە رێورەسمێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەڵستا بە رێزگرتن لە ژمارەیەك لە وتاربێژانی سنووری هەولێر، کە پێشتر هەمان رێورەسم لە هەولێرو سلێمانی و دهۆك ئەنجام درا، وەك دکتۆر پشتیوان وەزیری ئەوقاف بە وەکالەت رەیگەیاند: کە ئەوان لە وتاری بەشی هەرە زۆری وتاربێژانی کوردستان رازین و، لە ئاستێکدان کە خزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تووندو تیژی، ئەوە بەدەر لەوەی لە رابردوودا هەمیشە پێشەنگ بوونە، بۆیە دەتوانین بڵێین: زانایانی  ئایینی دوای پێشمەرگە لە سەنگەری دیفاعکردن لە کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو تووندڕەوی، بۆیە ئەوەی ئێستا ئێمە دەیکەین کەمترین وەفایە بەرامبەر مامۆستایانمان.


دواتر دکتۆر عبد الله سعید سەرۆکی زانایان وتارێکی پێشکەش کرد، وێڕای دەستخۆشی کردنیان لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئەم کارە گرنگە، داوای لە مامۆستایان کرد هەمیشە بەردەوام بن بۆ درێژەدان بە خەباتی درەوشاوەیان.


هەر لە وتەکەیدا داوای لە وەزارەتی ئەوقاف کرد هەوڵی زیاتر بدەن، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە مووچەی زانایانی ئایینی بکرێت، چونکە ئەوان لە دۆخێکی خراپ دان.