مامۆستا ملا احمدی مەرگە كۆچی دوایی كرد 

نیوەرۆی (٢٢/٥/٢٠١٦) لەرانیە ،مامۆستا ملا احمدی مەرگە كۆچی دوایی كرد .

مامۆستای كۆچكردوو یەكێك بوو لە ئەندامانی یەكێتی زانایان و مەلایەكی قسە خۆش و باشی ناوچەكە بوو، بە مەلا ئەحمدی موحەدیس  بەناوبابگ، چونكە لە هەرشوێنیك دانیشبا فەرمودەیەكی پێغەمبەری دەخوێندەوە.

مامۆستا ماوەیەکە تووشی نەخۆشییەکی گران هاتبوو، لەگەل بەسەر بردنی ململانیكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکەی كۆچی دوایی كرد.

لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا مەلا عەلی برایی و تەواوی ئەندامانی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین، خوای گەورە سەبووریان بدات، هەروا لە خوای گەورە داواکارین مامۆستا غەرقی رەحمەتی خۆی بکات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکاات.