لقی ڕانیەی زانایان كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی ئەنجامدا

ئا: راگەیاندنی لقی رانیە


بەرواری (٢٥/٥/٢٠١٦) لقی رانیە دانیشتنی مانگانەی  خۆی لە بارەگای لق ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی زۆربەی كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق (مامۆستا عبدالله)ی زەنگڵ.


سەرەتا بە چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر بەرپرس وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامان دەستخۆشی كار و چالاكیەكانی لێكردن ، باسی  رەوشی ئیستای هەریم قسەی لەسەر كرا، داوا له حكومەت و دەسەلاتداران كرا بەزووترین كات رەوشی هەریم  ئاسایی بكەنەوە ونیگەرانی خەلك نەهیلن، دەولەتی كوردی بەم هەل و مەرجەی كە گونجاوە دوای تەواوبونی (١٠٠) سالەی سایكس بیكۆ، خەلكی كوردستان چاوەروانە لە نەخشەی نوێدا شتێكی دەستكەوێت، باس لە كۆبونەوەی بەرپرسی لق كرا لەگەل لیژنەی فەتوا بۆ كەمكردنەوەی زۆرینەی خوتبەی زیادە   لە دەڤەرەكە.


هەروا ڕاپۆرتی ناوچەكان گوێیان لی گیرا و دەستخۆشیان لێكردن، هەروەها باس لەو چالاكیانە كرا كە لەو ماوەیەدا لق ئەنجامی داون بە پرسەو كۆرو كۆبونەوەو بەشداری ئاشتەوایی و سەر قەبران و نوێژی مردوو، تایبەت هی زانایانی ئایینی و كەس و كارەكانیان كە لەو ماوەیەدا كۆچی دواییان كردوە، بە داوایەك لە مەكتەبی تەنفیزی كە هەول بدەن ئاگایان لە بژێوی و گوزەرانی زانایان بیت و زیاتر حكومەت و دەسەلاتی لێ ئاگار كەن.