لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان: حوكمی وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ روون ده‌كاته‌وه‌

دوای چه‌ندین دانیشتن‌و دیدار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، رۆژی (7/9/2010) مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ نووسراوی فه‌رمی داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واویان بده‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌ی له‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

رۆژی (3/10/2010) وه‌زاره‌تی دارایی به‌ ره‌سمی وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی دایه‌وه‌، بۆ روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ رۆژی (7/10/2010) لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی زانایان‌و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌، تا له‌ كۆتایی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان حوكمی وه‌رگرتنی سولفه‌ی عه‌قاری روونكرده‌وه‌.

ده‌قی فه‌توایه‌كه‌، له‌ ماڵپه‌ڕی زانایان له‌ به‌شی فه‌توا بخوێنه‌وه‌.

یان به‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26384