روونکردنەوەیەك دەربارەی پێدانی زەکات بە پێشمەرگە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


لە سەرەتای مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە خەڵکێکی زۆر پرسیار دەکەن دەربارەی حوکمی پێدانی زەکات بە پێشمەرگەکانی کوردستان، بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بە پێوسیتمان زانی ئەم روونکردنەوە پێشکەش بکەین:


بەڵێ دروستە زەکات بدرێتە پێشمەرگە بەتایبەتی لەم دۆخەی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، کە بەو گەرماو ناخۆشییە ئەوان لە بەرەی جەنگ دیفاع لە خاك و ئاین و نامووس و ماڵ و کەڕامەتمان دەکەن، ئەوەش دەچێتە خانەی (فِيْ سَبِيْلِ اللهِ)، ئەوە سەرباری ئەوەی ئەگەر هەژارو کەم دەرامەت و قەرزار بن، ئەوان زیاتر شیاوی هاوکارین، ئەمەش دەبێ بە چاوی رێزەوە هاوکاریان بکرێت، چونکە ئەوان کە ئێستا لە سەنگەری دیفاعکردن دان پێویستە هەموو هاوارییەکیان پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی ئەرکی ماڵ و خێزانیان لەسەر سووك بکرێت.