لێژنەی باڵای فەتوا: هیوایەك بۆ نەخۆشخانەی هیوا

نەخۆشخانەی هیوا، کە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجەیە لە شاری سلێمانی، لەگەڵ هاتنی ئەو قیرانە داراییەی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری هەیە، لەو بارەوە دکتۆر محەمەد پێنجوێنی ئەندامی لێژنەی فەتوا لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: دوای ئەوەی دۆخی نەخۆشخانەکەمان بۆ دەرکەوت، بە پێویستمان زانی سەردانی نەخۆشخانەکە بکەین، بۆمان دەرکەوت زۆربەی  ئەوانەی سەردانی ئەم نەخۆشخانەیە دەکەن لە هەژارەکانن، چونکە دەوڵەمەندەکان بۆ نەخۆشی دەچنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئێستاش لەگەڵ ئەم دۆخە داراییەی هەرێمی کوردستان کارو خزمەتگوارییەکانی پێویستی بە هاوکاری هەیە، بۆیە بە هەماهەنگی لێژنەی باڵای فەتواو لێژنەی فەتوای لقی سلێمانی فەتوایێکمان  دەرکرد بۆ پێدانی زەکات و هاوکاری ئەم نەخۆشخانەیە، دواتریش لەژێر رۆشنایی فەتواکە رۆژی هەینی لە چل مزگەوتی شاری سلێمانی بانگەوازی کرد، سوپاس بۆ خوا خەڵك زۆر بە باشی بە پیر بانگەوازەکەوە دێن... بەو هیوایەی ئومێدێك بداتەوە بەر هەژاران.


لە فەتواکەدا داواکراوە رەچاوی چوار شت بکرێت:


یەکەم: زەکات پێدانەکە تا ئەو کاتە بێت کە باری دارایی هەرێم چاك دەبێت.


دووەم: زەکاتەکە تێکەڵی هیچ شتێکی تر نەکرێت و نەخرێتە سەر بودجەی گشتییەوە.


سێیەم: رەجاوی هەژاران بکرێت و لە پێداویستی ئەوانەوە خەرج بکرێت.


چوارەم: پارەکە تەنها لە دەرمان و ئامیرو پێداویستی نەخۆشخانە بێت و، لە هێچ شتی تر سەرف نەکرێت.


دەقی فەتوایەکە: زەکات و هاوکاری بدەنە نەخۆسخانەی هیوا