برایەتی لە سێبەری رەمەزاندا

رۆژی شەممە 26/6/2016 شاندێکی یەکێتی زانایان بەشداری کرد لە یەکەم بەربانگی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان.


بەربانگەکە لەلایەن رێکخراوی دیالۆگی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رێکخرابوو، تێیدا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو نوێنەرانی سەرجەم ئاین و مەزەکانی هەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کردبوو، هەمووشیان وتاریان خوێندەوەو تەئکیدیان لە پێکەوەژیان دەکردەوە.


دکتۆر عەبدوڵا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کرد، لە وتەکەیدا وێڕای دەستخۆشیکردنی لەم رێکخراوە بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، روونی کردەوە ئێمە وەك زانایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان بە شانازییەوە دەیڵیێین هەمیشە هاوکاری پێکەوەژاین بووینەو، هەوڵمانداوە هاوکار بین بۆ هێشتنەوەی هەرێمی کوردستان بە ئارامگەی پێکەوەژیانی ئاییینی و نەتەوەیی و مەزەبی، چونکە ئیسلام هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوەو، پێغەمبەری خواش بە کردەیی ئەم راستییەی فێرکردووینە، بۆیە پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەکەین ئەم پێکەوەژیانە قوڵ بکاتەوەو، دژی هەر هەوڵێکیش دەوەستینەوە ئەم پێکەوەژیانە بشێوێنێت، جا بە هەر ناوو ناونیشانێکەوە بێت.