خۆ تەقاندندەوەو رەشەکوژی بە هەموو شێوەیەك تاوانە

دوای تەقینەوەو کارە تیرۆریستییە خۆکوژییەکەی قامیشلۆ، مەلا جەحفەر گوانی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە کورتە نووسینێکدا باس لەوە دەکات نابێ هیچ پاساوێکی ئاینی یان نەتەوەیی یان ئایدۆلۆژی بۆ کردەوەی خۆکوژی و رەشەکوژی بدۆزرێتەوە، چونکە هەرچی خۆکوژیییە بەبێ جیاوازی تاوانە لە هەر شوێنێك و لەلای هەر کەسێكەوە بێت، هەروا لە نووسینەکەدا دەڵێت:


خۆتەقاندنەوەو رەشەکوژی حەرام و تاوانە هەر کەسێك بیکات (موسڵمان، کریستیان، جوو، بوزی، هندۆس، چەپڕەو، راستڕەو، ....)، لە هەر گەل و نەتەوەیەك بیت (کورد، عەرەب، فارس، تورك، ئینگلیز، فەڕەنسی، یابانی،... )، لە هەر شوێنێك بێت (قامیشلۆ، هەولێر، بەغدا، کەربەلا، فەڕەنسا، بەریتانیا، سعودیە، ئەفغانستان، روسیا، ئێران، تورکیا، ئیسرائیل، میسر، ئۆردەن،... )، ئەگەر سەدان (شێخ، قەشە، ئایدۆلۆژی چەپرەو، نەتەوەپەرست، حاخام، عەللامە...) فتوا بدەن هەر تاوانە.