لقی ڕانیە كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانە و چالاكی ئەنجامدا

بەرواری (٢٥/٧/٢٠١٦) لقی رانیە دانیشتنی مانگانەی  خۆی لەبارەگای لق ئەنجامدا ، بە ئامادەبوونی زۆربەی كارگێڕان و بەرپرسی ناوچەكان بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق (مامۆستا عبدالله)ی زەنگڵ.


سەرەتا بەچەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر بەرپرس وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامان دەستخۆشی كار و چالاكیەكانی لێكردن ، باسی  رەوشی ئیستای هەریم قسەی لەسەر كرا، داوا لە حكومەت ودەسەلاتداران كرا بەزووترین كات رەوشی هەرێم  ئاسایی بكەنەوەو نیگەرانی خەلك نەهیلن، تایبەت زانایان كە لەم هەل و مەرجەدا ژیانیان زۆر نارەحەتە، ئەو كەمكردنەوەی زۆرینەی خوتبەی زیادە  لە دەڤەرەكە نیگەرانی زانایانو خەلكی لێكەوتۆتەوە.


ڕاپۆرتی ناوچەكان گوێیان لێگیراو دەستخۆشیان لێكردن، هەروەها باس لەو چالاكیانە كرا كە لەو ماوەیەدا ئەندامانی لق ئەنجامیان داون بە پرسەو كۆرو كۆبونەوە، تایبەت بەشداری لقی رانیە بە وتە لە كۆنفراسی ئاشتەوایی كە لە هۆلی فەرمانگەكانی چوارقورنە ئەنجامدرا لە ١٤/٧، وە بەشداری ئاشتەوایی و سەرقەبرانی قوربانیانی خۆشناوەتی و نوێژی مردوو لەسەریان، وتە لە پرسەكانیاندا.


هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس کرا لە دووپاتكردنەوەی داوایەك لە مەكتەبی تەنفیزی كە هەوڵ بدەن ئاگایان لە بژێوی و گوزەرانی زانایان بێت و زیاتر حكومەت و دەسەلاتی لێ ئاگادار كەن.


بە چەند پیشنیاریك كۆتایی بە كۆبونەوەكە هات.