وتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌: دیاریکردنی ئامانج له‌ ژیاندا

بەڕێزان وێڕای ئەوەی پێویستە مامۆستایانمان جەخت لەسەر رۆڵی بەرزی پێشمەرگە بکەن لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو دوعای سەرکەوتن بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بکەن، لە هەمان کاتدا بۆ وتاری بەیانی پێشنیاز دەکەین مامۆستایانمان باسی گرنگی بوونی ئامانجو مەبەست لە ژیاندا بکەن، چونکە هەر کەسێك بێ ئامانج ژیا ناتوانێت بۆ خۆیی و کۆمەڵگە هیچ شتێکی باش پێشکەش بکات... چونکە دەستنیشانكردنی هەدەف لە ژیان زۆر گرنگە چونكە ئەگەر هەدەف لە ژیان خواردن و خوادنەوەو، ڕابواردن بێت جیاوازی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ چیە؟