جێگرى موفتى داغستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى ده‌كات

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ (10/11/2016) به‌رێز شهاب الدین حسینوف جێگرى موفتى داغستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد، جێگرى موفتى داغستان سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییە گه‌رمه‌ى له‌ لایه‌ن زانایانى كوردستانه‌وه‌ لێكراوه‌، و هیوای خواست ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ پەیوەندی بەردەوام، هەروەها بەڕیزیان تیشکیان خستە سەر رێژەو شوێنی موسڵمانان لە كۆمارى داغستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆماره‌كانى روسیای فیدڕاڵ، و باسى له‌ مێژووی هاتنی ئیسلام بۆ وڵاتەكه‌یان كرد، و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌وان سەدا سەد لەسەر مەزەبی سونین و پێڕەوی مەزەبی ئیمامی شافیعی و قوتابخانەی ئه‌شعه‌رى دەکەن، و په‌یره‌وى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى ده‌كه‌ن، هەروەك باسی لە رۆڵی زانایانی ئەم وڵاتە کرد لە خزمەت گەیاندن بە ئیسلام و موسڵمانان، بەتایبەتی ئەو هەموو کتێبانەی لەم وڵاته‌ به‌ زمانى روسى له‌ سه‌ر ناساندنى ئیسلام له‌  چاپ دراون، له‌ هه‌مان كاتیشدا سەرسامی خۆی بە هەرێمی کوردستان دەربڕی، لەوەی وڵاتێك تەنها چەند کیلۆمەترێك لە تیرۆریستانی داعشەوە دوورە، کەچی توانیوتانە دەست بە ئارامی و هێمنی و لەسەرخۆیی و پاکو خاوێنی وڵاتەکەتانەوە بگرن، و سه‌رسامى خۆى ده‌ربرى به‌و پێشكه‌وتنه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینى .


لەلای خۆیەوە دکتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی زانایانی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەو، هیوای خواست کاتێکی باش لە کوردستان بەسەر بەرێت و بتوانن هەندێك زانیاری ئاڵوگۆڕ بکەن، هەروەها تیشکی خستە سەر مێژووی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و ئامانجەکانی دروستکردنی ئەم رێکخراوە لە خزمەت گەیاندن بە ئیسلام و نیشتیمان و توێژی زانایانی ئایینی، هەروەك باسی لە پێکهاتە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە زیاتر (95%)ی موسڵمانن، ئەوانیش لەسەر سووننی مەزەب و پێڕەوی ئیمامی شافیعی و مەدرەسەی ئیمامی ئەشعەری دەکەن، بەڵام لە ناویشیاندا پێکهاتەی تر هەن لە مەسیحی و ئێزدی، خۆشبەختانە زۆر بە ئاشتی و لێکحاڵیبوونەوە پێکەوە دەژین، خۆشی و ناخۆشیمان پێکەوەیە، بۆیە ئەرکێکی سەرەکی ئێمەی زانایانی ئایینی قوڵکردنەوەی ئەم برایەتی و پێکەوەژیانەیە.


هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی زانایان تیشکی خستە سەر رەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و شەری تیرۆر، کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕێکی دەستەو یەخەی تووند دایە لەگەڵ تیرۆریستان و، توانیان شکۆی تیرۆریستان بشکێنن، لەمەش قوربانی زۆرمان داوە، هەروەك هاتنی ئەو رێژە زۆرەی ئاوارەکانیش بارێکی قورسی  خستۆتە سەر هەرێمی کوردستان، لە هەموو ئەو بارانەدا زانایانی ئایینی رۆڵێکی مەزنیان گێڕاوە لە هاوکاریکردنی پێشمەرگەو ئاوارەکان.


 دواتر هەردوولا کۆك بوون کە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانیان بدەن و بتوانن لە داهاتوودا کۆمەڵێك چالاکی هاوبەش ئەنجام بدەن.


جێگاى ئاماژه‌ كردنه‌ كه‌ هەر یەك لە ( مه‌لا جلال خه‌یلانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایان وشێخ عبد الباست بالیسانی و مەلا عومه‌ر سوێرى) ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.