لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی پێشوازی لە ئە مینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

سەر لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 19-3- 2017 بەرپرس و كارگێر و ئەندامانی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان پێشوازیان كرد لە شاندێكی بالای یەكگرتوی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی بەرێز مامۆستا صلاح الدین بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بارەگای لقی شەقلاوەی زانایان.


سەرەتا مامۆستا مه‌ل تحسین خۆشناو به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌ی زانایان بە ناوی خۆیی و كارگێرو ئەندامانی لق بە خێرهاتنێكی گەرمی میوانانی كردو ئاماژەی بەو رێزو حورمەتە كرد كە بە رێز مامۆستا صلاح الدین دەینوێنێ‌ بەرامبەر لقی شەقلاوەی زانایان بەوەی كە دووەم جارە سەردانی لقی شەقلاوە دەكات.


پاشان مامۆستا صلاح الدین تیشكی خستە سەر پێگەی زانایان بە گشتی و رۆلی كاریگەریان لە شوێنێكی وەكو شەقلاوەی تێكەڵاو لە فرە ئاین و فرە زوبان و فرە حيزب بەلام پێكەوەژیانێكی دوور لە كێشەو دووبەرەكی و ئاژاوە كە هۆكاری سەرەكه‌کییه‌ی زانایانی ئاینیینە.


پاشان شاندی مێوان بە رێزو حورمەتەوە بەرێكران .