حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتیاران كه‌ له‌ برى ده‌غل له‌ حكومه‌ت وه‌رگيراوه‌

سه‌باره‌ت به‌ حوكمى زه‌كاتى پاره‌ى جوتياران، كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ لاى حكومه‌ته‌ و ئێستا پاره‌كه‌ى وه‌رگيراوه‌؛ لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى فه‌تواكى خۆى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ به‌روارى 9/8/2016 له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ريكردووه‌ و ڕايگه‌ياندبوو، كه‌: (ئەو دەغڵەی جوتیارەکان بە حکومەتی دەفرۆشن دوو جۆری هەیە:


یەکەم: بەشێکیان دوای دروێنەوە زەکاتی دەغڵەکەیان داوە پاشان بە حکومەتیان فرۆشتووەو پارەکەی لەلای حکومەت ماوەتەوە.


ئەم جۆرە بابەتە جوتیارەکە دەغلەکەی بە حکومەت فرۆشتووەو باسی قەرز نەکراوە، بەڵکو پێی فرۆشتووەو حکومەتیش پارەکەی دواخستووە، ئەمەیان ناچێتە چوارچێوەی قەرزی شەرعی، بۆیە ئەو پارەیە هەرچەندی لەلای حکومەت بمێنێتەوە زەکاتی تێدا نییە، بەڵکو ئەو کاتەی وەری دەگرێت سەرەتای ساڵ لەوێوە دەست پێدەکات، چونکە پارەکە نابێتە ماڵی خاوەن دەخڵەکە تا ( قبض)ی نەکات وەری نەگرێت، هەر بۆیەش ئەگەر بەر لەوەی پارەکە بدرێتە خاوەن قەرز فەوتا ئەوا لە ئەستۆی حکومەتە، و حكومه‌ت ده‌بیته‌ ( ضامن). بۆیە هەر کاتێك پارەکەی وەرگرت و ساڵێکی بەسەردا سووڕایەوە ئینجا زەکاتی دەکەوێتە سەر، بەڵام ئەگەر کەمتر لە ساڵێکی لەلا مایەوە هیچ زەکاتی تێدا نییە.


دووەم: بەشێکی جوتیارەکانیش بەر لە زەکاتدان دەغڵەکەیان تەسلیمی حکومەت دەکەن و، باسی قەرزی تێدا نییە، بەڵکو راستەوخۆ بە نیازی فرۆشتن دەیدەنە حکومەت، ئەو جۆرە زەکاتی دەغڵەکەی تێدایە، واتە هەر کاتێك پارەکەی وەرگرت پێویستە بە ریژەی دەغلەکە زەکات بدات، کە یەك لە دەی ماڵەکە دەبێتە زەکات، به‌و ماناییه‌ى كه‌ له‌و بره‌ پاره‌ییه‌ى له‌ جیاتى ده‌غل ودان له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گریت ده‌ یه‌كى پاره‌كه‌ ده‌بێته‌ زه‌كات، بەڵام ئەوەی دی هەرچەندە لە حکومەت ماوەی زیاتر لە ساڵێك مابێتەوە زەکاتی تێدا نییە، تەنها ئەگەر دوای وەرگرتنەکە ماوەی ساڵێك پارەکە لەلای خاوەنەکە مایەوە ئینجا وەکو پارە زەکاتی لێ دەکەوێت، واتە پەیوەندی بە گەنمەکەوە نییە بەڵکو وەکو هەر پارەیەکی تر لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر وەرگرتنی پارەکە زەکاتی تێدایە، بەڵام ئەگەر پێش سووڕانەوەی ساڵێك پارەکەی نەما ئەوە هیچ زەکاتێکی تێدا نییە.


کەواتە لە هەردوو حالەتەکە پارەکە زەکاتی تێدا نییە تەنها بە حسێبی گەنم نەبێت، هەر کاتێك پارەکەشی وەرگرت و ساڵێکی بەسەردا سوڕایەوە ئەوا زەکاتی تێدایە).


بۆ بينينى ده‌قى فه‌تواكه‌، كليك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه‌ بكه‌:


http://zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26446