مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد

مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد


ئەمڕۆ سێشەممە 15/1/2019 مامۆستا محەمەد مەلا قادر کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا وێڕای کارو چالاکییە سیاسییەکانی، وەکو نوێنەری مەلا مستەفای بارزانی بۆ ڕێخستنی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی یەکەم و دامەزراندنی یەکێتی زانایان لە گەڵاڵەی باڵەکایەتی لە ساڵی ١٩٧٠ بەشدار بوو. هەروەها ناوبراو لە یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایە وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێم، هەروەك رۆڵێکی دیاری هەبوو لە کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتی زانایان.


بەم بۆنەوە بەناوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین خوای گەورە سەبووریان بدات، هەروەك دەپاڕێینەوە خوای گەورە بە مەرحەمەتی خۆی بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.


إِنَّا لِلَّه وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُوْنَ