لقی ئاكرێی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات

ڕاگەیاندنی لق
ئەمڕۆ یەک شەممە ۱٦ـ٦ـ۲۰۱۹شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز( دکتۆر عبدالله ئاکرەیی) ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ژمارەیەک سەردانی مەیدانیان ئەنجامدا ، کە بریتیبوون لە ...
۱ـ سەردانی کردنی لقی (۹) نۆی پارتی و لە لایەن ڕێزدار صباح بیت اللە بەرپرسی لق پێشوازیان لێ کرا .
۲ـ سەردانی کردنی قایمەقامیەتی ئاکرێ و لە لایەن بەڕێز سەیدا مازن قایمەقامی ئاکرێ پێشوازیان لێ کرا.
۳ـ سەردانی کردنی ناوچەی ڕزگاری پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن بەڕێز بەرزو عەبدی بەرپرسی ناوچە پێشوازیان لێ کرا .
٤ـ سەردانی کردنی ناوچەی ئاکرێی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە لایەن بەڕێز شکری ئاکرەیی پێشوازیان لێ کرا.
مەبەست سەردانانەکان پەیوەست بوون بە گفتوگۆکردن و ئاگادربوون بوو لە سەر بارودۆخی ئێستای دەڤەرەکە.