لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات

رۆژی 11ی6ی2019 شاندێکی لقی ڕانیە ی یەکێتی زانایان کەپێك هاتبوون هەریەك لەبەڕێزان مامۆستا مەلا عبداللە دەرۆکۆتری بەرپرسی لقی رانیەی یەکێتی زانایان و مامۆستا مصطفى جێگری لق و مامۆستا عمر بیلالی و دکتۆر ئومێد محمد پردمەمکی و مامۆستا عثمان سورو مامۆستا سامان هیدایەت و مامۆستا عبداللە زەنگڵ سەردانی مەڵبەندی 24 یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانمان کرد لەلایەن بەڕێز کاك وەستا ڕەسوڵ بەپرسی مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لێ کردین.


هەروەها دوابەدوای ئەوەش سەردانی مەڵبەندی 4 بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانمان کرد لەلایەن بەڕێز مامۆستا ڕەشید چیوەیی بەپرسی مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لێ کردین.


هەروەها دوابەدوای ئەوەش سەردانی مەڵبەندی7 ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانمان کرد لەلایەن بەڕێز د. سلێمان حمد بەپرسی مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لێ کردین.


هەروەها دوابەدوای ئەوەش سەردانی مەڵبەندی 5 کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانمان کرد لەلایەن بەڕێز مامۆستا ڕزگار قادر بەپرسی مەڵبەند و کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لێ کردین.