لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگایەکی دەڤەرەکە بەسەردەکاتەوە

رۆژی 17ی6ی2019 لە درێژەی سەردان و بەسەر کردنەوەکان لەگەڵ تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئەمڕۆ لقی ڕانیە ی یەکیەتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کە پێك هاتبوون لە هەریەك لەبەڕێزان مامۆستا عبداللە دەرۆکۆتری بەرپرسی لق  و د. إبراهيم عبدالباقي هەرتەلی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی زانایان و مامۆستا مصطفى جێگری لق و مامۆستا عمر بیلالی و د. ئومێد محمد پردمەمکی و مامۆستا عثمان سور و مامۆستا سامان هیدایەت  و مامۆستا عبداللە زەنگڵ چەند سەردانێکیان ئەنجام دا.


سەرەتا سەردانی بەڕێز کاك هیواقەرەنی بەرپرسی ئیدارەی ڕاپەڕینمان کردو پێشوازی گەرمیان لێ کردین. دوابەدوای ئەوەش سەردانی بارەگای لقی یازدەی پارتی دیموکراتی کوردستانمان کردو لەلایەن بەڕێز کاك هیوا بەرپرسی لق و کارگێڕو ئەندامانی لقەوە پێشوازی گەرمیان لێ کردین.


هەروەها سەردانی مەکۆی ڕانیەی بزوتنەوەی گۆرانمان کرد لەلایەن بەڕێز کاك مصطفى سلیم بەرپرسی مەکۆی گۆڕان و کارگێڕان و ئەندامان پێشوازی گەرمیان لێ کردین.


شایانی باسە لەهەموو دانیشتنەکان باسی هەماهەنگی و پێکەوە ژیان و تەبایی و خۆشەویستی کۆمەڵگای کوردیمان کرد و ئێمەش وەکو زانایان ڕۆڵێکی گەورە لەئاشتی و برایەتی دەگێرین لە ناو مزگەوت و دەرەوەی مزگەوتیش وەئێوەش خەمتان خەمی میلەتی کوردی موسڵمان بێت.