بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات

مەلا رعـد ئۆمەربلی: ڕاگەیاندنی لقی هەولێر


رۆژی 18/6/2019 بەڕێز شێخ نیاز راغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەری, بۆ چەند پرسێكی گرنگ سەرەدانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دەوروبەر ی كرد.


لەو سەردانەدا سوپاس و پێزانی خۆی گەیاندنە هەردوو بەرێوەبەرایەتیەکە لەهەمبەر هەماهەنگی و خزمەت كردنیان و گرنگی دانیان بە زانایان.


لە میانەی قسەكانی پاڵ پاڵپشتی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی دووپات كردەوەو ئامادەی خۆی دەربری بۆ هەموو هاوكاریەك كە لە توانای دابێت بۆ زیاتر خزمەت كردنی زانایانی خەمخۆری دین ونیشتیمان، گوتیشی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی 
جێگای شانازی و جێی ئومێدی ئێمەن و چاوەرێی خزمەتی زیاترین و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.


بەڕێز مامۆستا سید صديق كەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر بەخێر هاتنێكی گەرمی شێخ نیاز نقشبندی بەرپرسی لق و شاندی یاوەری كردو سوپاسی پالپشتی لقی هەولێری كردو ئامادەی خۆی بۆ هەمو كارو جالاكیەك و هەماهەنگی یەك دەربری بۆ زیاتر خزمەت كردنی جینی زانایان


لەمیانەی قسەكانی گوتی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشانازیەوە مەرجەعە بۆ من و هەروەها لەوێوە پێ گەیشتوم و ئێستە بە مال و مەرجەعی دەزانم .



بەڕێز مامۆستا نجم بەڕێوەبەری ئەوقافی دەوروبەر بەخێرهاتنی گەرمی شێخ نیاز نقشبندی و شاندی یاوەری كردو سوپاسی پالپشتی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی كردو ئامادەی خۆی بۆ هەمو هەماهەنگی و كارو چالاكیەك دەربری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بۆ زیاتر خزمەت كردنی جینی زانایان