لقی رانیەی یەکێتی زانایان بۆ دڵنیایی و دەستخۆشی سەردانی سەربرِخانەی رانیە دەکات

رۆژی سێ شەمە 16ی7ی2019 بەسەرپەرشتی بەرپرسی لق زۆر بەڕێز مامۆستا عبدالله دەرۆکۆتری لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان و لیژنەی فەتوای لقەکەمان بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی سەربڕین و شێوازی پاککردنەوەی مریشك سەردانی سەربڕینخانەی ڕانیە مان کرد تەواوی قۆناغەکانی سەربڕین مان بینی.


دوای بەدواداچوون و وردنەوە لە بەرێوەچوونی پرۆسەکە و دانیشتن لەگەل کارمەندانی ئەو شوێنە بۆمان دەرکەوت کە سەر بڕینەکەیان شەرعییەو بەدەست یەك بە یەکی مریشکەکان سەردەبڕێن و نەك بەجیهاز .
هەروەها دەست خۆشی لەخاوەن و سەرپەرشتیارو سەرجەم کارمەندان و کارگوزارەکان کرا لەپای پاك و خاوێنی ئیش و کارەکانیان.


شایەنی گوتنە زۆر جار لە پەنای ئەو سەربرِخانانە کاری بەکەم و کورِی ئەنجام دەدرێت و هاولاتیان پێی دەکەونە نیگەرانی و دڵەراوکێ، خۆشبەختانە ئەو شوێنەی سەردانمان کرد لەم بابەتە دوورە.