لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەژداری ئاهەنگی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز دەکات

رۆژی شەمە 20ی7ی2019 شاندێکی لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا عبدالله دەروکۆتری بەرپرسی لق و بەشێک لە دەستەی کارگێری لق بەژداری مەراسیمی بەخشینی مۆڵەتی جوان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز کرد.


ئەو مەراسیمە بۆ 65 کوڕو کچی دەڤەری رانیەو دەوروبەری لە لایەن رێکخراوی روناکی بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز سەر بە وەزارەتی ئەوقاف رێکخرا بوو.


لەو مەراسیمە مامۆستا مەلا عبدالله دەروکۆتری بەرپرسی لقی رانیەی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە گەروەیی قورئان و قورئان خوێنان کردو چەندین ئایەت و فەرموودەی لەو بارەوە بۆ ئامادەبووان خستەروو.