مامۆستا مەلا سەردار سەلیم کۆچی دوای کرد

رۆژی 10ی12ی2019 مامۆستا مەلا سەردار سەلیم ئەندامی یەکێتی زانایان و پێش نوێژی مزگەوتی تاسلوجە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کارو خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


خانەوادەی بەرێزی مامۆستا مەلا سەردار سەلیم


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا سەردار سەلیم)مان پێگەیشت، کە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی کردووەو وێرای ئەوەی کەسایەتیەکی ئایینی و نیشتمانی بوو، لەهەمان کات کەسێکی سادەو خواناس و رۆڵی دیارو بەرچاوو بووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی بەرێزەکەیی و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانی مامۆستای رەحمەتی دەکەین و، لەخوای گەروە داواکارین رۆحی مامۆستا بە فیردەوسی ئەعلا شاد بکات و سەبرو ئارامی بە  خزمو کەس وکاری ببەخشێت.


 


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


11ی12ی2019