لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێری زانایان؛ پوختەی ئاماری كارو چالاكیەكانی ساڵی 2019 ئاشكرا ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 24/12/2019 كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی، له‌ناو باره‌گای لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان؛ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، لێژنه‌ی فەتوای لقی هەولێری یەكێتی زانایان, پوختەی ئاماری كارو چالاكیەكانی ساڵی 2019 ئاشكراكرد، كه‌ له‌ڕێگه‌ی هەردو لێژنەكانی فەتواو ئاشتەوایی ئه‌نجامدراون.


ئه‌مه‌و لە ماوەی ئەم ساڵەدا زیاتر لە (6000) شەش هەزار كەس سەردانی هەردوو لیژنەی فەتوا و ئاشتەوایی لقی هه‌ولێریان كردووە، بۆ چارەسەركردنی پرسه‌ شه‌رعی وگرفتەكانیان و ئەو مەبەستە جۆراوجۆرانەی خوارەوە:



  • پرسیارە شه‌رعیه‌كان:

  • كێشەی میرات

  • كێشەی تەڵاق .

  • بواری كرین و فرۆشتن وكێشەكانی بازرگانی ومامەڵە كردن .

  • كێشەی زەوی و زار .

  • پرسیاری شیر خواردن .

  • چەسپاندنی موسڵمان بوون .

  • كێشەی دوو گیانی و لەباربردن .


هه‌ر له‌میانه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی لقدا؛ بەم شێوەیەی خوارەوە كاروبارەكانی هاوڵاتیان جێبەجێ كراوە:



  • چاككردنەوەی تەلاق (188) سەدوهەشتاوهەشت .

  • حاڵەتەكانی تەڵاقدان ( 510) پێنچ سەد و دە .

  • پرسیاری لەباربردنی كۆرپه‌ڵه‌ (27) بیست وحەوت .

  • موعامەلات وكێشەی كڕین و فرۆشتن (57) پەنجاو حەوت .

  • كێشەی زەوی و زار (1) یەك .

  • حەلكردنی میرات (70) حەفتا .

  • حالەتەكانی شیر خواردن (51) پەنجاو یەك .

  • ئەنجامدانی (51) پەنچاویەك ئاشت كردنەوە .

  • كەشفی (27) بیست وحەوت مزگه‌وت, بۆخوێندنەوەی وتارخوێندنه‌وه‌ .

  • 528 پێنچ سەد وبیست و هەشت نوسراو بۆ دادگا ولایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە .


 


مه‌لا ره‌عـد ئۆمەربلی


بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان .