بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەرزی لێژنەی فەتوای هەولێردەكات

سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە بەرواری (8/1/2020) شێخ نیاز راغب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەئامادەبونی جێگری بەرپرسی لق مامۆستاشێخ موسی باقلانی وبەرپرسی لیژنەی فەتوای هەولێر مامۆستاملا انوركریم, سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەرزی بەشی فەتوای لقی هەولێری یەكێتی زانایانی كرد.


بەئامانجی هەلسەنگاندنی كاروبارەكانی هەرسێ لیژنەكانی بەشی فەتواو و ئاشتەوای وڕێپێدانی مزگەوتەكان وخۆئامادە كردنی ودانانی بەرنامەو پلانی تۆكمە تر وباشتر بۆزیاتر بەرەو پێش بردنی كاروبارەكانی بەشی فەتوا بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وموسلمانان و هاولاتیانی خۆشەویستی هەولێرو دەورو بەری ,
بۆیە جەندین بڕیاری پێویست بە كۆدەنگی سەرجەم ئەندامانی بەشی فەتوا وەرگیرا .



ملارعـد ئۆمەربلی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان