راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بینگۆل سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 15ی1ی2020 بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێز د. مستەفا کرکز راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بینگۆل بەیاوەری ماۆمستا نەوزاد خەتی کرد.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەرز نرخاندنی رۆڵ و کەسایەتی بەرێزیان و زانکۆی بینگۆل لە ئالوگۆڕی زانستی و خزمەت گەیاندن بە قوتابیانی کورد، جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاری و بوونی پەیوەندی دوولایەنەی زیاتر کردەوەو هیوای خواست رەوشی زانستی بەئاراستەی خزمەتی نەتەوەیی هەنگاو بنێت.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. مستەفا کرکز راگری کۆلێژی ئیلاهیاتی زانکۆی بینگۆل سوپاسی پێشوازی گەرمی یەکێتی زانایانی کردو وێرای بەرز نرخاندنی رۆلی زانایان لە کوردستان و لە پرۆسەی بایەخدانی زانستی، تەئکیدی لەوە کردەوە کە هەماهەنگی و پەیوەندی بەردەواممان دەبێت.


شایەنی باسە بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا حسن قادیانەیی و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی ئامادەی دانیشتنەکە بوون.