لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجام دەدات


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۰/۲/۲٦ بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا احمد جێگری لق و سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنەی فتوای لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان و هەورامان لەبارەگای لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی لق بەڕێوەچو.


لەسەرەتای دانیشتنەکەدا چەن ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز خوێنرایەوە ، پاشان بەرپرسی لق وتەیەکی پێش کەش کردو باسی لەکارو چالاکی مانگی ڕابردو کردو ، پلان دانرا بۆ مانگی داهاتوو ، پاشان جێگری لق و سەرجەم ئامادەبوان تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەڕو، وە ڕاپۆرتی کاروچالاکیەکانیان خوێندەوە .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان